كوردی - سوره‌تی الزلزلة

قورئانی پیرۆز » كوردی » سوره‌تی الزلزلة

كوردی

سوره‌تی الزلزلة - تعداد آیات 8
إِذَا زُلْزِلَتِ الْأَرْضُ زِلْزَالَهَا ( 1 ) الزلزلة - الآية 1
کاتێك زه‌وی ده‌هێنرێته له‌رزه‌و بوومه‌له‌رزه زۆر به‌هێزه‌که‌ی بۆ پێشهات.
وَأَخْرَجَتِ الْأَرْضُ أَثْقَالَهَا ( 2 ) الزلزلة - الآية 2
هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌بوو له مادده سه‌نگینه‌کانی ناوی ده‌ری په‌ڕاندو هێنایه ده‌ره‌وه‌.
وَقَالَ الْإِنسَانُ مَا لَهَا ( 3 ) الزلزلة - الآية 3
(ئه‌و کاته‌) ئاده‌میزادیش ده‌ڵێت: ئه‌وه چیه‌تی، بۆ وای لێهات (ئیماندار هه‌ست ده‌کات کۆتایی دنیایه‌و به‌رپابوونی ڕۆژی قیامه‌ته‌، بێ ئیمانیش سه‌ری لێده‌شێوێت و نازانێت به‌ره‌و کوێ ڕابکات).
يَوْمَئِذٍ تُحَدِّثُ أَخْبَارَهَا ( 4 ) الزلزلة - الآية 4
له‌و ڕۆژه‌دا زه‌وی هه‌واڵه‌کانی خۆی ده‌گێڕێته‌وه‌...
بِأَنَّ رَبَّكَ أَوْحَىٰ لَهَا ( 5 ) الزلزلة - الآية 5
به‌هۆی ئه‌وه‌ی که په‌روه‌ردگارت ڕایگه‌یاندووه (ئه‌ی ئینسان) فه‌رمانی بۆ ده‌رکردووه (کاتی کۆتایی هاتنیه‌تی).
يَوْمَئِذٍ يَصْدُرُ النَّاسُ أَشْتَاتًا لِّيُرَوْا أَعْمَالَهُمْ ( 6 ) الزلزلة - الآية 6
ئه‌و ڕۆژه خه‌ڵکی ده‌سته ده‌سته به‌ره‌و گۆڕه‌پانی لێپرسینه‌وه ده‌رده‌چن، به‌په‌رش و بڵاوی، تا کارو کرده‌وه‌کانیان ببیننه‌وه (دیاره که نامه‌ی کرده‌وه‌کان تۆمار کراوه به‌ده‌نگ و ڕه‌نگه‌وه‌).
فَمَن يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ خَيْرًا يَرَهُ ( 7 ) الزلزلة - الآية 7
جا ئه‌وه‌ی به‌قه‌ده‌ر سه‌نگی گه‌ردیله‌یه‌ك خێرو چاکه‌ی ئه‌نجام دابێت ده‌یبینێته‌وه‌.
وَمَن يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ شَرًّا يَرَهُ ( 8 ) الزلزلة - الآية 8
ئه‌وه‌ش که به‌قه‌ده‌ر سه‌نگی گه‌ردیله‌یه‌ك شه‌ڕو خراپه‌ی هه‌بێت، ده‌یبینێته‌وه‌.

كتێبه‌كان

  • حه‌قیقه‌تی جه‌ژنی ڤالنتاین ( رۆژی خۆشه‌ویستی! )جه‌ژنی خۆشه‌ویستی به‌ یه‌كێك له‌ جه‌ژنه‌كانی رِۆمانه‌ بتپه‌رسته‌كان داده‌نرێت و زیاد له‌ (17) چه‌رخ له‌مه‌وپێش لای رِۆمانه‌كان بتپه‌رستی باوبووه‌ و ئه‌و جه‌ژنه‌ش گوزارشت بووه‌ له‌ چه‌مكی بتپه‌رستی رِۆمانییه‌كان بۆ خۆشه‌ویستی خودایی (الحب الإلهی) ئه‌م بۆنه‌ بتپه‌رستیه‌ش چه‌ندین ئه‌فسانه‌ و خورافیاتی له‌ پشته‌وه‌یه‌ كه‌ لای رِۆمانه‌كان و میراتگره‌ گاوره‌كانیش هه‌ر به‌رده‌وام بووه‌...

    دانه‌ر : ڕه‌وه‌ند عبدالله

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/192670

    تحميل :حه‌قیقه‌تی جه‌ژنی ڤالنتاین ( رۆژی خۆشه‌ویستی! )

  • مردنمردن قه‌ده‌ریكی نوسراوه‌ له‌ كاتێكی دیاری كراودا و دواكه‌وتن و پێش كه‌وتنی بۆ نیه‌، گیان كێشان ئازارێكی زۆر به‌ ئێشی هه‌یه‌و خه‌ڵكی تێیدا جیاوازن به‌ پێی ئیمان و ته‌قوایان، ئیمانداران له‌ كاتی گیان كێشاندا مژده‌ی به‌هه‌شتیان پێ ده‌درێت و رۆحیان سه‌رده‌كه‌ویت بو لای په‌روه‌ردگاریان، بێ باوه‌ڕانیش مژه‌ی دۆزه‌خیان پێ ده‌درێت و ڕۆحی بۆگه‌نیان له‌ به‌رگیكی ته‌نگدا حه‌پس ده‌كرێت، ئازاری گۆڕ و خوشی گۆڕ هه‌قه‌و گۆڕ یان باخیكه‌ له‌ باخه‌كای به‌هه‌شت یان چاڵێكه‌ له‌ چاڵه‌كانی دۆزه‌خ.

    دانه‌ر : هێمن عه‌بدولعه‌زیز

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : پێگه‌ی ڕێگای ڕاستی http://www.regayrasty.org

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/90442

    تحميل :مردن

  • براى لاوم چۆن بەرەنگارى ئارەزوو دەبیتەوەخوێنەرى سەنگین، براى لاوى خوێن گەرمم، ئەم نامیلكەیەى بەر دەستى بەڕێزتان باس لە پرسێكى گرنگ دەكات كە ئەویش ئارەزوو و چۆنێتى بەرەنگاربوونەوەیەتى لە قۆناغى لاوێتیدا، كە نووسەر تێیدا بە كورتى باس لە گرنگترین زیانەكانى شوێنكەوتنى ئارەزوو دەكات وە پاشان هۆكارەكان و لە كۆتایشدا چارەسەرى گونجاو بۆ گرفتەكان دادەنێت

    دانه‌ر : موحه‌مه‌د عه‌بدولله ئه‌لدویش

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/322503

    تحميل :براى لاوم چۆن بەرەنگارى ئارەزوو دەبیتەوە

  • كێشه‌كانی خێزان و میكانیزمی عه‌مه‌لی بۆ چاره‌سه‌ریانهیچ زه‌واجێك نیه‌ به‌ بێ كێشه‌ له‌ نێوان ژن و مێردا، به‌ڵام به‌ پشت به‌ستن به‌ خوای گه‌وره‌ و بوونی ئارامی و كاركردن و هێنانه‌وه‌ی عوزر و بوونی سیقه و گومانی چاك به‌ یه‌كتر ده‌توانرێت زۆربه‌ی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت ( ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ پێگه‌ی ڕێگای ڕاستیوه‌ وه‌رگیراوه‌ ).

    دانه‌ر : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/151422

    تحميل :كێشه‌كانی خێزان و میكانیزمی عه‌مه‌لی بۆ چاره‌سه‌ریان

  • هه‌ندێك دوعای پڕ مه‌عنا و گشتگیر له‌ قورئانی پیرۆز و فه‌رموده‌ی صه‌حیحداخوێنه‌ری به‌ڕێز: ئه‌مه‌ چه‌ند دوعاێیكی هه‌ڵبێژراوه‌ له‌ قورئانی پیرۆز و فه‌رموده‌ی صه‌حیحدا، پێویسته‌ مرۆڤی موسڵمان دوعای پێ بكات له‌و كاتانه‌ی كه‌ جێگای وه‌ڵام دانه‌وه‌ی دوعایه‌...

    دانه‌ر : مامۆستا موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان له‌تیف

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/185916

    تحميل :هه‌ندێك دوعای پڕ مه‌عنا و گشتگیر له‌ قورئانی پیرۆز و فه‌رموده‌ی صه‌حیحدا

اختر اللغة

اختر سوره‌تی

كتێبه‌كان

اختر تفسير

المشاركه

Bookmark and Share