قورئانی پیرۆز » كوردی » سوره‌تی القدر
كوردی
سوره‌تی القدر - تعداد آیات 5
إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِ ( 1 )
ئێمه به‌ڕاستی قورئانمان دابه‌زاندۆته خواره‌وه له شه‌وێکی به‌فه‌ڕو ڕێزداردا.
وَمَا أَدْرَاكَ مَا لَيْلَةُ الْقَدْرِ ( 2 )
جا تۆ چووزانی شه‌وی به‌فه‌ڕ کامه‌یه‌و چ خێر‌و به‌ره‌که‌تێکه.
لَيْلَةُ الْقَدْرِ خَيْرٌ مِّنْ أَلْفِ شَهْرٍ ( 3 )
شه‌وی قه‌دری به‌ڕێز له هه‌زار مانگ ڕێزدارو خێردارتره (واته پاداشتی عیباده‌ت و خواپه‌رستی ئه‌و شه‌وه بێ سنووره).
تَنَزَّلُ الْمَلَائِكَةُ وَالرُّوحُ فِيهَا بِإِذْنِ رَبِّهِم مِّن كُلِّ أَمْرٍ ( 4 )
له‌و شه‌وه‌دا فریشته‌کان که جوبره‌ئیلیشیان له‌گه‌ڵدایه، داده‌به‌زن له‌سه‌ر ڕووخسه‌ت و مۆڵه‌تی په‌روه‌ردگاریان، به‌جۆره‌ها فرمان و کار (به‌تایبه‌ت بۆ سه‌ردانی خواپه‌رستان، بۆ سه‌ردانی مزگه‌وته‌کان، بۆ گوێگرتن له قورئان و... هتد).
سَلَامٌ هِيَ حَتَّىٰ مَطْلَعِ الْفَجْرِ ( 5 )
ئه‌و شه‌وه ئاسووده‌یی و ئاشتی و هێمنی و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه، هه‌تا کاتی به‌ره‌به‌یان. پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی: (من قام لیلة القدر ایمانا واحتسبا غفر له ما تقدم من زنبه). واته: ئه‌وه‌ی شه‌وی قه‌در به‌خواپه‌رستی و یادی خوا بباته سه‌ر به ئیمان و باوه‌ڕی دامه‌زراوو به‌ته‌مابوونی پاداشت و ڕه‌حمه‌ت، خوای گه‌وره له هه‌موو گوناهانی ڕابردووی خۆش ده‌بێت. (بوخاری و موسلیم) ڕیوایه‌تیان کردووه.
كتێبه‌كان
- هه‌ندێك له گرفته‌كانی گه‌نجانبا وردبینەوە لە گەنجەكانمان و ئەوەی كە گەنجەكانمان لەسەرین لە هزرو كاریان، بۆ ئەوەی گەشە بەو كار‌و هزرانەیان بدەین كە باشن، وە خراپەكانیان باش بكەین، چونكە گەنج و لاوی ئەمڕۆ پیاوانی دوا ڕۆژن، وە چونكە ئەوان ئەو بنچینەو بناغەیەن كە دوا ڕۆژو داهاتووی گەلی لەسەر بنیات دەنرێت.
دانه‌ر : شێخ موحه‌مه‌د ساڵح العثیمین
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز - مامۆستا موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان له‌تیف
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
- ١٠٠ ئامۆژگاری بۆ گه‌نجانبرای گه‌نجم: له پێغه‌مبه‌ره‌وه ـ صلى الله عليه وسلم ـ ئامۆژگاری كراوین به خوڕه‌شت و سونه‌ت و فه‌رموده‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی سودیان لێ وه‌ربگرین و جێ به‌جیان بكه‌ین، تاوه‌كو پێكه‌وه بتوانین كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌خته‌وه‌ر و خۆش‌ویست بنیات بنێین.
- تێڕوانینی حه‌رام ( النظر )ئه‌م بابه‌ته له نوسینی مامۆستا فه‌ریدون موحه‌ممه‌ده، باسی تێڕوانین حه‌رام ده‌كات ... له‌ڕاستیدا مه‌سه‌له‌ی ئه‌و ئاره‌زووه‌ی كه بانگهێشتت ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی هه‌موو كارێكی خراپ وناشیرین و قێزه‌ون، هه‌ر له(به‌گوێ كردنی شه‌یتان ونیگایی حه‌رام وڕوانین بۆ ئافره‌ت وئه‌نجامدانی كرده‌وه به‌دڕه‌وشتی یه‌كان)و شوێن كه‌وتنی ئه‌و ئاره‌زوه‌ی له‌مڕۆی به جیهانی بووندا...
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- ڕوناكی یه‌كخواپه‌رستی و تاریكییه‌كانی هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خوای گه‌وره‌ئه‌م كتێبه پوخته‌یه‌كه ده‌رباره‌ی مانای یه‌كخواپه‌رستی و به‌ڵگه‌كانی و جۆره‌كانی و به‌روبومه‌كه‌ی، وه رونكردنه‌وه‌ی شه‌فاعه‌تی نه‌بوون و جێگر، وه هۆكاره‌كانی شیرك و جۆره‌كانی و به‌شه‌كانی و زه‌ره‌ره‌كانی و شوێنه‌واره‌كانی.
دانه‌ر : سه‌عید عه‌لی وه‌هه‌ف ئه‌لقه‌حطانی
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : شاخه‌وان جه‌واد
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
- بیروباوڕت وه‌ربگره له قورئان و سوننه‌ت‌كتێبێكه چه‌ند پرسیارێكی گرنگ له خۆ ده‌گرێت ده‌رباره‌ی بیروباوه‌ڕ، دانه‌ڕ وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه به به‌ڵگه‌ی قورئان و سوننه‌ت.
دانه‌ر : موحه‌مه‌د جه‌میل زینو
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : مامۆستا موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان له‌تیف












